جەواد زەریف: ئێمە داوایی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکامان نەکردوە لە عێراق
  2020-01-15       1476       
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد: "حەوت مانگ پێش ئێستا سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی بۆ كوشتنی سولەیمانی دەركردبوو" .

ئاوێنە: محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كە ئەمڕۆ لە هندستان سازیكرد، ووتی: ئەوان داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایان لە عیراق نەكردووە، بەڵكو ئەوە بڕیارێكی تەواو عیراقیە.

قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای نزیكەی دوو هەفتە دێت لە هێرشی ئەمریكا بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×