داوای خەرجكردنی موچەی چاودێری خێزان دەكرێت
  2019-02-24       1025       

 

داوای خەرجكردنی موچەی چاودێری خێزان دەكرێت، رێكخراوی داكۆكی لەمافی دادپەروەری لەگەڵ ژمارەیەك لەهاوڵاتیانی بێبەشكراو لەموچەی چاودێری كۆمەڵایەتی سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" رێكخراوی داكۆكی لەمافی دادپەروەری بەیاوەری بەشێك لەو كەسانەی بێبەشكراون لە موچەی چاودێری خێزان سەردانی نوسینگەی پەرلەمانی كوردستانیان كرد‌و داوایان كرد حكومەتی هەرێم كاری جددی بكات بۆ خەرجكردنی موچەكانیان.



رێكخراوەكە رایدەگەیەنێت بەردەوام دەبن لەفشارەكانیان بۆ خەرجكردنی موچەكانیان‌و تەواوی ئەو موچانەی دیكەش كە لای حكومەت ماونەتەوە‌و بۆیان خەرج نەكراوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×