سبەینێ جڤاتی گشتی گۆڕان کۆدەبێتەوە و تاوتوێ چەند پرسێک دەکات
  2020-01-15       543       
سبەینێ پێنج شەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و تاوتوێ چەند پرسێکی ناوخۆی بزوتنەوەکە و هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاوێنە: جەمال حاجی محەمەد سەرۆکی جڤاتی گشتی بە میدیای گۆڕانی راگەیاند، "کۆبونەوەکە کاتژمێر 11:00دەستپێدەکات و تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای هەرێم و عێراق و ناوچەکەیە، کە ئێستا بە دۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕدەبێت".

وتیشی، تەوەری دووەم باسکردنە لە کاروباری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و پڕکردنەوەی شوێنی ئەو ئەندامانەی جڤاتی گشتی کە کۆچی دوایییان کردوە یان وازیان هێناوە.

سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکراشیکرد، رۆژی شەممەى داهاتوو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و رێکخەری ئەو ژوورانە دەستنیشان دەکات کە تا ئێستا رێکخەرییان نیە.

ئەمە دووەمین کۆبونەوەی جڤاتی گشتییە لە دوای هەڵبژاردنەوەی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.سبەینێ پێنج شەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و تاوتوێ چەند پرسێکی ناوخۆی بزوتنەوەکە و هەرێمی کوردستان دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×