هەدەپە: له‌ توركیا چارەسەری پزیشکی پێشکەشی ئەو کەسانە ناکرێت کە بە کوردی قسە دەکەن
  2020-01-15       719       
پەرلەمانتارێكی هەدەپە رایگەیاند ''هەم ئەو هاوڵاتیە کوردانەی لە تورکیا دەژین و هەم ئەو کوردانەی لە سوریا و عێراق و ئێرانەوە دێن بۆ تورکیا بۆ چارەسەری پزیشکی لەبەر زمانی دایکیان ڕێگەیان لێدەگیرێت''.

ئاوێنه‌: سەمرا گوزێل، پەرلەمانتاری هەدەپە لە دیاربەکر  پەیامێکی نارد بۆ وەزیری تەندروستی و وتی ''لەناو خزمەتی وەرگێڕان لە نەخۆشخانەکاندا زمانی کوردیان قەدەغە کردووە، لە فڕۆکەخانەی ئەستەمبوڵ خزمەتی وەرگێڕان بۆ ٣٦ زمان و ٨٠ شیوەزاری جیاواز هەیە بەڵام لەو زمانانەدا زمانی کوردی قەدەغەیە و لە ئێستاشدا ئەو کارە لەناو وەزارەتی تەندروستی ڕەنگی داوەتەوە و وەڕگێران لە زمانی کوردیەوە قەدەغەیە''.

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند ''لە ناو نەخۆشخانەکاندا دەتوانرێت وەڕگێران بکرێت بۆ شەش زمان بەڵام لە کاتێکدا ملیۆن کورد لەو وڵاتەدا دەژین وەڕگێران لە زمانی کوردیەوە قەدەغەیە. لەبارەی ئەو کێشیەوە پەرلەمانتاری هەدەپەی دیاربەکر سەمرا گوزێل وتی ''هەم ئەو کوردانەی لە تورکیادا دەژین و هەم ئەو کوردانەی لە سوریا و عێراق و ئێرانەوە دێن بۆ چارەسەری پزیشکی وەڕگێڕانیان لە زمانی کوردیەوە لێ قەدەغەکراوە بەهۆی زمانی دایکیانەوە و ڕێگریان لێدەکرێت لە وەرگرتنی چارەسەردا''.

سەمرا گوزێل پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند ''وەزارەتی تەندروستی تورکیا ڕایانگەیاندوە کە لەمەوداوا وەڕگێر لە نەخۆشخانەکانی تورکیا دادەنرێن بۆ زمانی نەخۆشەکان و وەڕگێران دەکرێت بۆ زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ڕوسی و ئینگلیزی و ئەڵمانی و فەرەنسی بەو جۆرە لە نەخۆشخانەکاندا وەڕگێران دەکرێت بۆ ٦ زمانی جیاواز بەڵام زمانی کوردیی تێدا نییە''. هەروەها لە پەیوەندی خێرای نەخۆشخانەکانی ژمارە ١١٢ زمانی کوردیی تێدا نییە و دەتوانرێت بە زمانی ئیگلیزی و عەرەبی و ئەڵمانی و ڕوسی قسە بکەیت.

سەمرا وتی هەموو کوردەکانی تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق ناتوانن لەم خزمەتگوزاریانەی وەزارەتی تەندروستی سودمەندبن کە لە لایەن وەزارەتی گەشتوگوازرەوە دابین کراوە بۆ نەخۆشخانەکان.

''وەزارەتی تەندروستی قەدەغەی کردووە زمانی کوردی لە نەخۆشخانەکاندا وەڕگێرانی بۆ بکرێت لەکاتێکدا بە ئازادانە لە نەخۆشخانەکان وەڕگێران دەکرێت بۆ زمانەکانی ئیگلیزی و ئەڵمانی و ڕوسی لەکاتێکدا چەندین ملیۆن کورد لە ناو تورکیا دەژین کە لەو کوردانەی لە عێراق و سوریا و ئێرانەوە دێن بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی''.

سەمرا گوزێل پەرلەمانتاری هەدەپە لەبارەی ئەو کێشەیەوە چەند پرسیارێکی نارد بۆ فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا:

- هۆکاری نەبوونی زمانی کوردی لە خزمەتی وەرگێڕان لە وەزارەتی تەندروستی چییە؟

- کوردەکان ماوەیەکی زۆرە دووچاری ئاڵۆزی بوونەوەتە بەهۆی زمانەکەیانەوە لە تورکیا. ئایا ئامانجی وەزارەتەکەت ئەوەیە کە بە هەموو شێوەیەکی دوژمنایەتی کوردەکان بکەن لە کاتێکدا ئەوان تەنها بۆ وەرگرتنی چارەسەر دێن بۆ نەخۆشخانەکان؟

- چۆن چارەسەر بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە زمنەکەیان کوردیە و تورکی نازانن؟ نەخۆش چۆن قسە لەگەڵ دکتۆر دەکات؟ ئایا وەزارەتەک کار لەسەر ئەمە دەکات؟

- ئایا بیر لەوە دەکەنەوە کە زمانی کوردیش ببێت بە بەشێک لە زمانی وەرگێرانی نەخۆشخانەکان، تاوانی کەسێک چییە ئەگەر زمانی دایکی کوردی بێت؟
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×