فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند شانەیەکی داعشیان تێکشکاند
  2020-01-15       529       

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند شانەیەکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە چیاکانی حەمرین بۆردوومان دەکات و تێکیان دەشکێنێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، نووسینگەی راگەیاندنی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق رایگەیاند، ''فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند شانەیەکی داعشیان تێکشکاند''.

هێزە ئاسمانییەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو شانانە بریتیبوون لە شوێنە تایبەتەکانی مەشقکردنی سەربازانی داعش.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×