فراکسیۆنی کۆمەڵ چەند مەرجێكیان هەیە بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای چاكسازی
  2020-01-15       589       

ئەندامێكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چەند مەرجێكیان هەیە بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای چاكسازی.

ئاوێنه‌: بەدریە ئیسماعیل مەحمود، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥-١-٢٠٢٠ بە راگەیاند ''ئێمە چەند مەرجێكمان هەیە، ئەو مەرجانەمان جێبەجێ بكرێت دەنگ بەپڕۆژەیاسایی چاكسازی پلەباڵا دەدەین''.

وتیشی ''گرنگترین مەرجەكانمان، كەمترین مووچەی خانەنشینی دەبێت ٤٠٠ هەزاردینار بێت، گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران''.

ئاماژەی بەوەشكرد: ''هەروەها داوامان كردووە مووچەی پلەباڵا و خانەنشینی پلە باڵا كەمبكرێتەوە''.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە ١٦-١-٢٠٢٠پەرلەمانی كوردستان، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی دیكە بدات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×