شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان-ی دوەم، وەزیری دەرەوەی قەتەر كە هاوكات جێگری
سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ وەفدێكی یاوەری گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو
لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.
ئاوێنە: له فڕۆكه‌خانه‌ی
هه‌ولێر فەوزی هەریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و رێبەر ئەحمەد، وه‌زیری
ناوخۆ و ئومێد سەباح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سەفین دزەیی، به‌رپرسی
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئامادەی پێشوازیكردن لە وەزیری دەرەوەی
قەتەر بون.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی قەتەر كەمێكی دیكە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی
كوردستان كۆببێتەوە.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بەسەردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ
گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبوه‌وه.