ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆبونەوەی لیژنە تایبەتەكانی پەرلەمانی كوردستاندا دوای
كۆتاییهاتنی نوسینى راپۆرتى هاوبه‌شیان سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاكسازی، راپۆرته‌كه
په‌سه‌ندكراو بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌مه له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستاندا بخرێته
ده‌نگدانه‌وه.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌و
ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای
چاكسازى، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/1/15، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی
په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شی لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایی،
دارایی و كاروبارى ئابورى، ناوخۆ، شه‌هیدان، كاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی
كوردستان و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى كرد كه پێكهاتبو له د.ڤالا فه‌رید
وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى كاروبارى
شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه‌كه كه له‌هۆڵى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ته‌لارى
په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چو بۆ یه‌كخستن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی
لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاساى چاكسازى له‌خانه‌نشینى و موچه‌و
ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی
و پێشنیارانه‌ى كه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى پڕۆژه‌یاساكه خرابونه‌ڕو بۆئه‌وه‌ى
راپۆرته هاوبه‌شه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه په‌سندبكرێت و
ئاماده‌بكرێت بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌مه 2020/1/16 به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌رى.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای كۆتاییهاتنی نوسینى راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه
تایبه‌تمه‌نده‌كان راپۆرته‌كه په‌سه‌ند كرا‌و بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌مه له‌دانیشتنى
په‌رله‌مانى كوردستان بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سند بكرێت.