لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق داوای راگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات
  2020-01-15       635       

لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان رابگرێت بەهۆی ئەوەی كە حكومەتی هەرێم پابەندنەبوە بە ناردنی داهاتی نەوت و غازو داهاتەكانی دیكە بۆ خەزێنەی دەوڵەتی عێراق.

ئاوێنە: سەرۆكی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی كانونی دوەمی 2020 ئاڕاستەی نوسینگەی وەزیری دارایی عێراقی كردوە، داوای راگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی كردوە.

نوسراوەكە بۆ داواكەی پشتی بە ماددەی 27/پێنجەم لە یاسای كارگێڕیی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019 بەستوە كە لە 1/1/2020ەوە بە جێبەجێكراو دەژمێردرێت.

نوسراوەكەی لیژنەی نەزاهە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان  داهاتەكانی نەوت و غازو داهاتەكانی دیكەی رادەستی خەزێنەی دەوڵەتی فیدراڵی نەكردوە، دەبێت وەزارەتی دارایی پابەندبێت بە راگرتنی خەرجكردنی هەر بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان.

لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق جەختی كردۆتەوە كە بەپێچەوانەوە وەزیری دارایی و هەر بەرپرسێكی دیكە ئەگەر پابەندی ئەو دەقە یاساییە نەبن، ئەوا بەرپرسیارێتی یاسایی و سزاییان دەكەوێتە ئەستۆ.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×