وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: موچەی وارسی شەهیدان هاوتای بەغدا دەکرێت
  2020-01-16       668       
ئێستا کۆنفراسی رۆژنامەوانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە یاسای چاکسازی وارسی شەهیدان بەڕێوە دەچێت.

ئاوێنە: لە کۆنفراسەکەدا جوتیات عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، دەستکاری موچەی شەهیدان ناکرێت و موچەی وارسی شەهیدان هاوتای بەغدا دەکرێت".

وتیشی "سەرەرای ئەو بەربەستانەی دەهێنرێنە بەردەم پرۆژەیاسایی چاکسازیی، پڕۆژەیاسای چاکسازیی ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت هەوڵدەدات لیستی موچەی پێشمەرگە و شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەو کەسانە پاک بکاتەوە کە ناشایستەن.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنفراسە رۆژنامەوانیە گووتی، حکوومەت لە ماوەی 60 رۆژ پرۆژەیاسای چاکسازیی لە دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان جێبەجێدەکات.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×