ترەمپ هەڕەشەی سزادانی ئەوروپا دەکات
  2020-01-16       926       
ئیدارەی ترەمپ هەڕەشەی سزادانی بە سەپاندنی پێناسی گومرگی بۆ سەر هاوردەی ئۆتۆمبێلی ئەوروپا دەکات، ئەگەر هەر یەکە لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بە فەرمی راینەگەیەنن ئێران رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێلکردووە.

ئاوێنە: هاوکات فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا رۆژی سێشەممە، بە فەرمی بڕگەیەکیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کارا کردووە، کە تاران بە پێشێلکردنی بەندەکانی رێککەوتنەکە تۆمەتبارەکات، و ئێرانیش رەخنەی لەو بڕیارە گرت.

ئەو سێ وڵاتە دەڵێن، هێشتا مەبەستیانە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران سەرکەوتوو بێت، سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنەکە کشایەوە جارێکی دیکە سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×