فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: پێشنیازەکانی ئێمە بە هەند وەرنەگیران
  2020-01-16       374       
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌نگی به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی نه‌داو هۆڵی په‌ڕله‌مانی جێهێشت و دەڵێن " پێشنیازەکانی ئێمە بە هەند وەرنەگیران".

ئاوێنه‌: له‌سەروبەندی به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی په‌ڕله‌ماندا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ داوای كرد كه‌ مه‌رجه‌كانیان له‌ ماده‌كانی پرۆژه‌ یاساكه‌دا جێبكرێته‌وه‌ و ئه‌و داوایه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ په‌سه‌ندنه‌كراو پاشان فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ هۆلی په‌ڕله‌مانی جێهێشت.

عه‌بدولستار مه‌جید،لەدوای بایکۆتکردنی کۆبونەوەکە و پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا وتی" فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ هیچ رێكه‌وتنێكی‌ ژێربه‌ژێر یان ئاشكرای‌ له‌گه‌ڵ هیچ فراكسیۆنێكی‌ دیکەی ناو په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان نه‌كردوه‌و نییه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی‌، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌".

راشیگه‌یاند، فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ پێشنیاری‌ خۆی‌ بۆ ماده‌كانی‌ ناو پرۆژه‌ یاساكه‌ هه‌یووه‌ به‌ تایبه‌تی‌ بۆ خانه‌نیشینی‌ پله‌ باڵاكان كه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ نزیكتره‌ له‌ دادپه‌روه‌رییه‌وه‌.

پڕۆژەیاسای چاکسازی لە هەشت بەش پێکهاتبو، ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی، بواری خانەنشینی، نەهێشتنی سودمەندبون لە جارێک زیاتر لە بودجەی گشتی، بواری پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، دەرماڵەکان، رێکخستنەوەی هەژمارکردنی خزمەت، حوکمەکانی کۆتایی، کە لە 21 ماددە و ھۆیەکانی دەرچواندن پێکهاتوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×