نەوەی نوێ پەرلەمانتار "شادی نەوزاد"ی دەركرد
  2020-01-16       745       

ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیاریدا بە دەركردنی پەرلەمانتار "شادی نەوزاد" لە فراكسیۆنی جوڵانەوەكە لەپەرلەمانی كوردستان، ئەوەش بەهۆی دەنگدانی ناوبراو بە پڕۆژە یاسای چاكسازی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا.

ئاوێنە: ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند"پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان واژۆ کردوە بەهیچ شێوەیەک موچەی خانەنشینیی وەرنەگرن. جگە لەوانەش، هەمو کاندیدانی جوڵانەوەکە سوێندیان خواردوە هیچ جۆرە موچەیەکی خانەنشینیی وەرنەگرن."

راگەیەندراوەكە ئەوەشی خستۆتەڕو"بەڵام سەرباری ئەوانە پەرلەمانتارێک کە بە دەنگی جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکە بوە بە پەرلەمانتار و تەنها ٥٠٠ (پێنجسەد) دەنگی هێنابو، ئەمڕۆ پێچەوانەی سیاسەت و ستراتیژی جوڵانەوەکە خیانەتی لە خودا و لە سوێندەکەی و لە دەنگدەران و هاوڵاتییان کرد، پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) دەنگیدا بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان."

ئەنجومەنی سیاسیی نەوەی نوێ وتوشیەتی"بۆیە لەپێناو هێشتنەوەی ئەخلاقی سیاسیی و رێزگرتن لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان، ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەکە بڕیاریدا بە دەرکردنی پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، چونکە ئەم جوڵانەوەیە جێگای مرۆڤی لەو شێوەیەی تیدا نابێتەوەو ئامانجی جوڵانەوەکەمان خزمەتی هاوڵاتییان و راستگۆیی و هێشتنەوەی بنەمای ئەخلاقییە، نەک خزمەتکردنی گیرفانی خۆمان و بەرژەوەندیی شەخسیی."

دەقی راگەیەندراوەكەی نەوەی نوێ...

(لەم جوڵانەوەیەدا مرۆڤی بەرژەوەندخواز و خۆپەرست جێگای نابێتەوە)

وەک هەمو لایەک دەزانن جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش هەڵبژاردنەکان و لەسەروەختی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەردەوام باسی لە نەمانی موچەی خانەنشینیی پلە بالاکان دەکرد.

هەروەها پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان واژۆ کردوە بە هیچ شێوەیەک موچەی خانەنشینیی وەرنەگرن. جگە لەوانەش، هەمو کاندیدانی جوڵانەوەکە سوێندیان خواردوە هیچ جۆرە موچەیەکی خانەنشینیی وەرنەگرن.

بەڵام سەرباری ئەوانە پەرلەمانتارێک کە بە دەنگی جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکە بوە بە پەرلەمانتار و تەنها ٥٠٠ (پێنجسەد) دەنگی هێنابو، ئەمرۆ پێچەوانەی سیاسەت و ستراتیژی جوڵانەوەکە خیانەتی لە خودا و لە سوێندەکەی و لە دەنگدەران و هاوڵاتییان کرد، پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) دەنگیدا بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان.

بۆیە لەپێناو هێشتنەوەی ئەخلاقی سیاسیی و رێزگرتن لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان، ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەکە بڕیاریدا بە دەرکردنی پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، چونکە ئەم جوڵانەوەیە جێگای مرۆڤی لەو شێوەیەی تیدا نابێتەوەو ئامانجی جوڵانەوەکەمان خزمەتی هاوڵاتییان و راستگۆیی و هێشتنەوەی بنەمای ئەخلاقییە، نەک خزمەتکردنی گیرفانی خۆمان و بەرژەوەندیی شەخسیی.

هەروەها پێویستە هەمومان بزانین مرۆڤی مەردو بەڕەوشت لەم ساتانەدا تاقیدەکرێنەوە، لە کاتیکدا بەرژەوەندیی و پارە و پۆست دەخرێتە بەردەستیان، ئەوسا دەردەکەون ئاخۆ خەڵکانی خاوەن مەبدەئن یاخود بەرژەوەندخواز و خۆویست.

ئەنجومەنی سیاسیی نەوەی نوێ
١٦/١/٢٠٢٠

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×