زاخۆ..كەسێك دایك و برایەكی خۆی دەكوژێت
  2020-01-16       525       

بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كەسێك لەناو زاخۆ تەقەی لە ماڵی خۆیان كردوەو لە ئەنجامدا برایەك و دایكی خۆی كوشتوەو لەئاكامی روبەڕوبونەوەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان پۆلیسێكی برینداركردوە بەڵام دواتر توانراوە خۆی بە برینداری دەستگیربكرێت.

ئاوێنە: شڤان سندی، بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی "حسێنییە"ی زاخۆ، گەنجێك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لەماڵی خۆیان كردوەو لە ئەنجامدا دایك و برایەكی خۆی كوشتوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە كاتێك ئاسایش و پۆلیسی زاخۆ چونەتە شوێنی روداوەكە بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە، ئەو گەنجە بە هەڕەمەكی تەقەی لە هێزە ئەمنییەكان كردوەو لەئەنجامدا دو فیشەك بەر پۆلیسێك كەوتون و برینداربوە.

بەپێی قسەی بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ، دواتر هێزە ئەمنییەكان توانیاویانە ئەو گەنجە بە برینداری دەستگیربكەن و ئێستا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زاخۆ بەمەبەستی چارەسەركردن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە دۆخەكە كۆنترۆڵ كراوەو ئەگەری هەیە ئەو كەسەی تەقەكانی كردوە "نەخۆشی دەرونی هەبێت."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×