پەرلەمانتارێكی گۆڕان: وەزیری داریی عێراق كاری دو كۆمپانیای حزبی ئاشكرا ناكات
  2020-01-16       670       

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند، لە نوسراوێكدا ئاشكرامان كە ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراقمان كردوە ئاشكرامان كردوە كە خاڵی سنوری سمێلكای نێوان هەرێمی كوردستان و سوریا لەلایەن دو كۆمپانیای خزبی بەڕێوەدەبرێت و داهاتەكەی نادیارە، بەڵام وەزیری دارایی كاری ئەو دو كۆمپانیایە ئاشكرا ناكات.

ئاوێنە: غالب محەمەد لە بەیاننامەیەكدا وتویەتی"نوسراوێکمان ئاراستەی فواد حسێن وەزیری دارایی عێراق کردووە و ئاشکرامان كردوە کە خاڵی سنوری سمێلکای نێوان هەرێمی کوردستان و سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) لەلایەن دو کۆمپانیای حزبی به‌ناوه‌كانی ستیر و سه‌ڵاحه‌دین بەڕێوەدەبرێ و داهاتەکەی تاکو ئێستا نادیارە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"نوسراوەكە ساڵی پێشو كردومان بەڵام هەتا ئێستا وەلام نەدراوەتەوە ، نوسراوەی دوەمان كردوە داوای ئەوەمان ، كردوە كە بەدواداچون بكات بۆ ئەو دوو كۆمپانیای حزبیە و ڕەخنەیتونمان لەوەزیر كردوە ، نوسیویمان ئایە تۆ (وەزیری حزبی) کە نەخشەڕێ بۆ کۆمپانیا حزبیەکان دادەنێی یان وەزیری دارایی عێراقی فیدڕاڵی."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×