فراکسیۆنی پارتی: خانەنشینی پلە باڵاکانمان لە 80%وه‌ هێنایە له‌15% بەمەرجی خزمەت‌و تەمەن
  2020-01-16       920       
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌یاسای‌ "چاكسازیی‌"دا خانەنشینی پلە باڵاکانیان لە 80%وه‌ هێناوه‌ته‌ له‌15% بەمەرجی خزمەت‌و تەمەن.

ئاوێنه‌: فراکسیۆنه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، "خانەنشینی پلە باڵاکانمان لەسەدا هەشتاوە هێنایە سەدا پانزە بەمەرجی خزمەت‌و تەمەن‌و هەموو قسەیەکی هەندێک کەسمان بەدرۆ خستەوە کە دەیانگوت ڕۆڵەکانی خۆتان ئەم کارە ناکەن".

راشیگه‌یاندووه‌، "لیستی شەهیدان پاک دەکرێتەوە لەوانەی موستەحەق نین‌و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانمان زامنکرد کەپارێزراو دەبێت، داوای مافی پەککەوتەو خانەنشینی شارستانیمان کردووەو ئیرادەی جدی حکوومەتمان بەدی دەکەین لەجێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە."

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌:

پڕۆژە یاسای چاکسازی
یەکەمین هەنگاو بەرەو چاکسازی گەورە لەهەموو بوارەکان

جەماوەری سەربەرزی کوردستان

دوای هەوڵێکی چەندین ساڵە، بەئیرادەیەکی نیشتیمان ویستانە بەهاوکاری زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی گرنگ و نیشتیمانیمان خستە خزمەتی خەڵکی کوردستان کە چەندین ماددەی گرنگ و باشی تێدایەو جێبەجێکردنییان ڕێژەیەکی زۆر بەرزی دادپەروەری دەهێنێتە کایەوە.

خانەنشینی پلە باڵاکانمان لەسەدا هەشتاوە هێنایە سەدا پانزە بە مەرجی خزمەت و تەمەن و هەموو قسەیەکی هەندێک کەسمان بەدرۆ خستەوە کە دەیانگوت ڕۆڵەکانی خۆتان ئەم کارە ناکەن،لیستی شەهیدان پاک دەکرێتەوە لەوانەی موستەحەق نین و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانمان زامنکرد کەپارێزراو دەبێت، داوای مافی پەککەوتەو خانەنشینی شارستانیمان کردووەو ئیرادەی جدی حکوومەتمان بەدی دەکەین لە جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە.

تموح و ئامانجی ئێمە گەورەترە ئەمە تەنها دەستپێکەو فراکسیۆنی خۆتان فراکسیۆنی پارتی، وەک یەک تیم بە ئامانجی گەورە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان تێدەکۆشین لە ژێر فەرمایشت و ڕێنمایی جەنابی سەرۆک بارزانی کە ئیلهام بەخش و ڕێنیشاندەری ئێمەیە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان.

جەماوەری دڵسۆزمان بێ هیوا ناکەین و بەردەوام دەبین لە هەر هەنگاوێك کە ئەنجامەکەی خزمەتی خەڵک بێت.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
۱٦/۱/۲٠۲٠
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×