ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌زاخۆ دایك‌و براكه‌ی كوشت، گیانی له‌ده‌ستدا
  2020-01-16       762       
ئه‌و گه‌نجه‌ی ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ له‌زاخۆ دایك‌و براكه‌ی خۆی‌ كوشت، به‌هۆی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌  له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاوێنه‌: ئه‌میر عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستیی زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌زاخۆ دایك‌و براكه‌ی خۆی‌ كوشت، به‌هۆی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌  له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا.

پێشتر شڤان سندی، بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبو، سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەكی "حسێنییە"ی زاخۆ، گەنجێك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لەماڵی خۆیان كردوەو لەئەنجامدا دایك و برایەكی خۆی كوشتوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە كاتێك ئاسایش و پۆلیسی زاخۆ چونەتە شوێنی روداوەكە بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە، ئەو گەنجە بە هەڕەمەكی تەقەی لە هێزە ئەمنییەكان كردوەو لەئەنجامدا دو فیشەك بەر پۆلیسێك كەوتون و برینداربوە.

بەپێی قسەی بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ، دواتر هێزە ئەمنییەكان توانیاویانە ئەو گەنجە بەبرینداری دەستگیربكەن. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×