‏حەلبوسی هەواڵی دروستكردنی "هەرێمی سوننی" لەعێراق رەتدەكاتەوە
  2020-01-16       997       

محەمەد حەلبورسی، سەرۆكیی پەرلەمانی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ پێشنیارێك هەبێت بۆ دروستكردنی هەرێمی دیكە لە عێراق. ئەوەش دوای ئەوەی میدیاكان باسیان لە هەوڵی ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی لەنێویشیاندا محەمەد حەلبوسی كردبو بۆ دروستكردنی هەرێمێكی سوننی.

ئاوێنە: محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئێمە پێشتر و ئێستاش باوەڕمان بە یەكپارچەیی خاك و گەلی عێراق هەبوەو هەیەو كاریش بۆ ئەوە دەكەین.
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی كردۆتەوە "هیچ پێشنیارێك بۆ دروستكردنی هەرێمی دیكە لە وڵاتدا بونی نییە."

پیشتر هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاند باسیان لەوە كردبو كە ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی لەنێویشیاندا محەمەد حەلبوسی، بەم دواییانە لە قەتەر گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژەی "هەرێمی سوننی" لەعێراق كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×