یەكێتی داوای گواستنەوەی تەرمی پێشمەرگەكەی بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی دەكات
  2020-01-17       1053       

ئەندامێكی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، ئەوان بەو راپۆرتە پزیشكییەی كە لە پزیشكی دادوەریی هەولێر لەسەر گیانلەدەستدانی پێشمەرگەی حزبەكەیان لەزیندان ئامادەكراوە، رازی نین و داوای یاسایی تۆماردەكەن تاوەكو تەرمی ناوبراو بگوازرێتەوە بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی و لەوێ توێكاری بۆ بكرێت.

ئاوێنە: پێشتر میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە ‌ شه‌وی 13/14ی 1ی 2020 مه‌جید ئیبراهیم عه‌بدوڵا، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌ر لیوای 7ی پیاده‌ی سه‌ربه ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه‌ به‌زۆر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌برێت و دوێنێش 16-1-2020 ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سوكاری مه‌جید ئیبراهیم-یان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه‌، كه‌ له‌پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێره‌.

بەڵام ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، ئاسایشی گشتی هەولێر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییە لە پەیوەست بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراوەو دوێنێ لەناو بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوەو جەختیشی كردۆتەوە كە "تەواوی بەڵگەنامەکان لەسەر ئەم دۆسیەیە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەستن."

حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی، لەوبارەیەوە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، پێشمەرگەیەكی قارەمانمان نزیكەی سێ شەو لەمەوبەر لەگوندی سیساوا لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆری پارتی و ئاسایشی سۆران و شەقڵاوەی پارتی سەعات 11:30 خولەكی شەو لەماڵ هێناویانەتەدەر، پاش ئەوەی كە دو شەو لە زیندانەكانی ئەوان بوە، دوێنێ هەواڵێكی ناخۆشیان پێڕاگەیاندین كە گوایە كاك مەجید كە لە لیوا تێكەڵەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بوە، گیانی لەدەست داوە، دوای هاتنمان بۆ پزیشكی دادوەری و وەرگرتنی سەرەداوی كارەكان، بەپێی ئەو راپۆرتەی كراوە گوایە خۆی خۆی خنكاندوە.

وتیشی"بەڵام لێرە پرسیارێك دێتە ئاراوە، من لە دەزگاكانی ئاسایش دەپرسم كە كاتێك كەسێك زیندانی دەكرێت لەڕوی هەمو یاسایەكەوە ناكرێت هیچ ئامڕازێكی ئەتۆی بەدەستەوە بێت كە بتوانێت زیان بەگیانی خۆی بگەیەنێت. بۆیە ئێمەو خزم و كەسەكانی كەوتوینەتە گومانەوە، ئێمە ئەو راپۆرتە پزیشكییەی كە لە پزیشكی دادوەری هەولێر كراوە پێی رازی نین."

ئەوەشی خستەڕو"بەنیازین داوای یاسایی تۆماربكەین لای دادوەر كە تەرمی ناوبراو بگوازینەوە بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی تا لەوێ توێكاری بۆ بكرێت بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامی كۆتایی."

جەختیشی كردەوە"ناكرێت خەڵك لەسەر هیچ تۆمەتێك ئەگەر خیانەتی گەورەشی دەرهەق بە نیشتمانەكەی كردبێت، بەو شێوەیە وەڵام بۆ كەسوكاری بنێردرێت و بڵێن وای بەسەرهاتوە. چونكە هەمو تاوانێك دەبێت رێگای یاسایی خۆی بگرێتەبەرو لەڕوی یاساییەوە لێكۆڵینەوەی تەواوی تێدا بكرێت ئینجا بگەنە ئەنجامی كۆتایی. بۆیە وا بەخوتوخۆڕایی بێن پێمان بڵێن ناوبراو خۆی خۆی خنكاندوە، لای ئێمە جێی گومانە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×