كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بەفرو باران دەبارێت
  2020-01-17       1024       

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە) لە پارێزگاكانی باشوری كوردستان بەفرو باران دەبارێت. دەشڵێت، سبەی ئەگەری هاتنی تۆزو خۆڵ هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك هەور دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكانداو بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی ئەو سێ پارێزگایەدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەرچی ئاسمانی پارێزگای كەركوك، ئەمڕۆ نیمچەهەور دەبێت و پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ دابارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایەدا.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە كە سبەی ئاسمانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوكیش هەوربێت لەگەڵ دابارینی نمەباران لەناوچە جیاجیاكان و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی لە هەر چوار پارێزگا ئەگەری هاتنی تۆزو خۆڵ هەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×