مەسعود بارزانی هیوای چاكبونەوەی خێرا بۆ سیستانی دەخوازێت
  2020-01-17       644       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، لە هەواڵی تەندروستی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكانی ئێران دەپرسێت و هیوای چاكبونەوەی خێرای بۆ دەخوازێت.

ئاوێنە: دوێنێ پێنجشەممە، لە نەجەف نەشتەرگەرییەكی سەركەوتو بۆ عەلی سیستانی ئەنجام درا، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماڵەکەیدا بەهۆی كەوتنەوە توشی شکانی ئێسک بو لە رانیدا.

بارەگای بارزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە مەسعود بارزانی لە هەواڵی تەندروستیی سیستانی پرسیوە.

راگەیەندراوەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی نەخۆشیی مەرجەعی گەورەی شیعەكان ئایەتوڵا سیستانی، مەسعود بارزانی پەیامێكی بۆ خانەوادەكەی و مەقاماتی مەرجەعییەت ناردوە.

لە پەیامەكەیدا بارزانی هەواڵی تەندروستی سیستانی پرسیوەو لە خودای مەزن هیوای شیفا و چاكبونەوەی خێرای بۆ خواستوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×