كەسێك لە زاخۆ كوژرا
  2020-01-17       551       

پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەكی "شەعبانیكێ" لە سەنتەری قەزای زاخۆ، كەسێكی تەمەن 53 ساڵ كوژراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی "شەعبانیكێ" لە سنتەری قەزای زاخۆ پیاوێكی تەمەن 53 ساڵان بە چەند فیشەكێك كوژراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسەی كوژراوە دوژمندارەو لەگەڵ ئەوەش پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاری دروستی تاوانەكە كردوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردۆتەوەو فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ بكوژەكە دەرچوە.

دوێنێش كەسێك لە زاخۆ برایەك و دایكی خۆی كوشت و لەئەنجامی روبەڕوبونەوەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان پۆلیسێكی برینداركردو خۆیشی بە برینداری كەوتە دەست هێزەكانی پۆلیس و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە دەستبەسەركراوی، لەوێ گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×