نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی دەكرێتەوە
  2020-01-17       814       

بڕیارە بەم نزیكانە بینای نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی بكرێتەوە و بە كردنەوەشی ئاسانكاری زۆر بۆ هەزاران هاوڵاتی دەكات كە دەیانەوێت ڕاساندن واتا (تصدیق) بۆ مامەڵەكانیان بكەن كە لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی جیهاندایە.

ئاوێنە: عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە میدیای یەكێتی راگەیاند، لە ڕابردودا هاوڵاتیان بۆ ڕاساندن دەبو لە هەولێر و بەغداد بچنە چەند فەرمانگەیەك تا مامەڵەكانیان ڕاساندنی بۆ بكرێت.

وتیشی، بۆ داهاتو لە سلێمانی لە ماوەی نیو سەعاتدا كارەكانیان بۆ جێبەجێ دەكرێت بەوەش كات و تێچوی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×