قائیمقامیەتی سلێمانی رەتیدەکەنەوە دەستیان بەسەر پاقلەدا گرتبێت بەحەبی پاراستیۆڵ کوڵێنرابێت
  2020-01-17       1226       

لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی وه‌ڵامی‌ سۆران عومه‌ر ده‌داته‌وه‌و رەتیدەکاتەوە دەستیان بەسەر پاقلەدا گرتبێت بەحەبی پاراستیۆڵ کوڵێنرابێت.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردبو كه‌ لیژنەکانی تەندروستی‌و قایمقامییەتی سلێمانی پاقلەفرۆشێکیان ئاشکراکردووه کە بۆ هەر مەنجەڵێک پاقلە بڕی ١٢ حەبی پاراسیتۆڵی تێکردووەو بەقسەی خۆی بەو شێوازە ئاسانتر دەکوڵێت.

له‌به‌رامبه‌رداو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووه‌، "پاش ئەوەی لەلایەن ئەندام پارلەمانێکەوە لەرێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکرایەوە کە لیژنەکانی تەندروستی و قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەرپاقلەداگرتبێت بەحەبی (پاراسیتۆڵ) کوڵێنرابێت، رەتیدەکەینەوە كە هیچ حاڵەتێكی وەها لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە تۆماركرابێت‌و هیچ بڕە پاقلەیەكی كوڵاویش دەستی بەسەردا نەگیراوە."

راشیگه‌یاندووه‌، "بەمەستی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئەو خواردەمەنیانەی رۆژانە دەیکڕن و دەیخۆن، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی (38) لیژنەوە لەبەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو چاودێری وردی بازاڕو شوێنەگشتییەکان دەکات، سەرپێچیکارن سزادەدات کەبە سزای مادی دەستپێدەکات تاداخستنی شوێنەکە و روبەروکردنەوەی خاوەنەکەی بەدادگا."

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوڵاتیان دڵنیادەکەنەوە کە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەکانی چاوێکی کراوەدەبن‌و مکوڕدەبن لەسەر پاراستنی تەندروستییان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×