مەزڵوم كۆبانێ: ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی‌ وەزیری دەرەوەی روسیا باسيده‌كات ڕاست نین
  2020-01-17       877       
سێرگی لاڤرۆڤ، مەزڵوم كۆبانێ
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات -هه‌سه‌ده‌، وه‌ڵامی‌ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ئازادكردنی‌ دیله‌كانی‌ داعش‌و ده‌ڵێت، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی‌ وەزیری دەرەوەی روسیا باسيده‌كات ڕاست نین.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی، سێرگی لاڤرۆڤ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی‌ له‌دیله‌كانی‌ داعشی‌ ژێر ده‌ستی‌ هه‌سه‌ده‌ی‌ كردو رایگەیاند، نزیكەی 10 هەزار تێرۆریست لەناوچەكانی باكورو رۆژهەڵاتی فورات بونیان هەیەو لێكۆڵینەوە لەهەندێك زانیاری دەكەن گوایە هەسەدە بەرامبەر رێژەیەك پارەی دیاریكراو تێرۆریستان ئازاد دەكات.

له‌به‌رامبه‌ردا مەزڵوم كۆبانێ له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی‌، " ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی‌ به‌ڕێز لاڤرۆڤ باسیده‌كات وردو ڕاست نین".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "رۆژانە هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی ئێمەو لایەنە نێودەوڵەتییەكاندا هەیە لەنێویشیاندا هەریەك لەئەمریكاو روسیا، ئەو هەماهەنگییەش بەمەبەستی دیاریكردنی چاره‌نوسی‌ دەستگیركراوانی داعشە".

فەرماندەی هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یانووه‌، لەبەڕێوەبردنی دۆسیەی دیله‌كانی‌ داعش‌و پاراستنی ئاسایش‌و ئاشتی نێودەوڵەتی سەركەوتو بون، سەرەڕای سنورداربونی پێداویستییەكان‌و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر ئارامیی‌و ناوچەكە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×