2020-01-17   1741     
له‌ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی حه‌میم له‌سوریا، چوار سه‌ربازی ڕوسیا كوژران.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ستێپ، ئه‌مشه‌و هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی حه‌میم‌و له‌ئه‌نجامدا چوار سه‌ربازی ڕوسیا كوژراون.
تائێستا به‌رپرسانی كرملن هیچ لێدوانێكیان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه نه‌داوه.
بنكه‌ی سه‌ربازیی حه‌میم، یه‌كێكه له‌بنكه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌كانی ڕوسیا له‌سوریاو ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری لازقییه‌ی سوریاوه.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی مۆسكۆ‌و دیمه‌شق كه له‌ساڵی 2015دا واژویان كردووه، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕوسیا بنكه‌كه به‌كارده‌هێنن بۆ كرده سه‌ربازییه‌كانیان دژی گروپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری حكومه‌تی سوریا.