مه‌زڵوم كوبانێ: قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راست نین
  2020-01-18       547       

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، مه‌زڵوم كوبانێ، رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییه‌كی نیمچه‌ رۆژانه‌ له‌ نێوان "هه‌سه‌ده‌" و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ لایه‌ك و رووسیا له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ باره‌ی چاره‌نووسی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش.

ئاوێنه‌: له‌ تویتێكدا، "مه‌زڵوم كوبانێ" نووسیویه‌تی: سه‌ركه‌وتوو بووین له‌ ئیداره‌دانی ئه‌و دۆسییه‌یه‌ و پاراستنی ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌كه‌ و جیهان، سه‌ره‌ڕای ئه‌م توانا سنوورداره‌ی هه‌مانه‌ و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ توركیاوه‌ هه‌ن بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی و ئاسایشی زیندانه‌كانمان.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌و راپۆرتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ" باسیان ده‌كات، ورد و له‌جێی خۆیاندا نین.

پێشتر مه‌زڵوم كوبانێ: قسه‌كانی لاڤرۆڤ ورد و راست نین
، رایگه‌یاندبوو، له‌ زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده‌دا ده‌ستگیركراوانی داعش راده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها وتبوی: مۆسكۆ له‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌سه‌ده‌ له‌ به‌رامبه‌ر پاره‌دا ده‌ستگیركراوانی داعش ئازاد ده‌كات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×