بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم، ھەوری تەواو دەبێت و لەكات و شوێنی جیاجیادا باران دەبارێت،لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
ئاوێنه: بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك ١٢و سلێمانی ١١پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیاجیا.