له‌ سه‌نگه‌سه‌ر گه‌نجێك به‌ چه‌قۆ بریندار كرا
  2020-01-18       526       
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، لە سەنگەسەر گەنجێک بە چەقۆ بریندار کرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو ١٧/١/٢٠٢٠، بریندارێک بەناوی (ا، ع، ق) تەمەن ٢٠ ساڵ و پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە ھەبوو و بەھۆی سەختیی برینەکەشی، بۆ سلێمانی بەڕێ کرا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، بە گوتەی گەنجەکە، چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلێک دابەزیون و بەچەقۆ ھێرشیان کردووەتە سەری و کەسەکانیش ناسراون، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤١٣ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×