پارتی: لەمساڵدا كۆنگرە دەبەستین
  2020-01-18       469       
ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاریاندا لە ساڵی 2020 كۆنگرە ئەنجام بدەن.

ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە 18-01-2020 بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەنجام درا كە چەند بابەتێكی سیاسی و رێكخستنی حیزبی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی داهاتووی پارتی لە راگەیێندراوەکەدا رایدەگەیێنێت "لەبەر پێویستی و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و گۆڕانكارییە زۆر و خێراكان لەناوخۆ و دەوروبەر و زیاتر گوڕوتین بەخشین بە ئۆرگانەكان، هەروەها بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا لە ساڵی2020 كۆنگرە ئەنجام بدرێت و دەسەڵاتی پێویستی دا بە مەكتەبی سیاسی هەنگاو و رێكارە پەیڕەویەكان دەستپێبكات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×