''ئەمریکا ٤ بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە''
  2020-01-18       3548       

ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاوی کردوە، کە بەرپرسانی ئەمریکا و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢ رۆژی ڕابردو کۆبوونەتەوە و گفتوگۆ کراوە لەسەر کردنەوەی ٤ بنکەی سەربازی.

ئاوێنه‌: بە وتەی ئەو سەرچاوەیە وەفدە سەربازی و سیاسییەکانی ئەمریکا لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە باسیان لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوش دا: لەو دیدارەدا باس لە درێژەی ڕەوتی پاڵپشتیی کوردەکان لەهێزەکانی ئەمریکی و ڕەت کردنەوەی پرسی پاشەکشێی ئەو هێزانە لە عێراق یان هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی ئەمنییان لەگەڵ عێراق و  کردنەوەی ٤ بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان كردوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×