خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەرەو ئاڕاستەیەکی مەترسیدار دەچێت: ١٠٠ کەس بریندار بون
  2020-01-18       669       

خاچی سوری لوبنانی رایگەیاند لەخۆپیشاندانەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی بەیروتدا لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان نزیکەی ١٠٠ کەس بریندار بون، ئەمەش ئاشتی کۆمەڵایەتی لەو وڵاتەدا دەخاتە مەترسییەوە.

 

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ لەپێشهاتێکی نوێدا لەبەیروتی پایتەختی لوبنان گرژی‌و پێکدادان کەوتە نێوان خۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنییەکانەوە، خۆپیشاندەران بەشێوەیەکی چڕ بۆمبی مۆلۆتۆف‌و یارییە ئاگرینەکانیان بەرامبەر بەهێزە ئەمنییەکان بەکارهێنا کە پەرلەمانی لوبنان دەپارێزن، لەبەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەکانی فیشەکی مەتاتی‌و گازی فرمێسک رێژو ئاویان لەدژیان بەکارهێنا، لەئەنجامدا ١٠٠ کەس لەهەردولا بریندار بون‌و تا ئێستاش گرژی‌و پێکدادان بەردەوامە.

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی لوبنان لەتویتێکدا رایگەیاند ئەوەی رودەدات دیمەنێکی شێتانەیەو هەڕەشە لەئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×