یان کۆبیش: بەکارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەرانی لوبنان مایەی قبوڵکردن نییە
  2020-01-18       435       
یان کۆبیش، رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەککرتووەکان لە لوبنان رایگەیاند، ''بەکارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەرانی لوبنان، مایەی قبوڵکردن نییە و دەبێت رێکاری پێویست بگیرێتەر بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت بکرێت لە داهاتوودا، پێشێلکاریی لە لوبنان ئەنجام بدرێت''.
 
ئاوێنه‌: نەتەوە یەککرتووەکان رایگەیاند  ''بەکارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەرانی لوبنان، مایەی قبوڵکردن نییە و داواش دەکات توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکانی لوبناندا رابگیرێن''.

رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەککرتووەکان لە لوبنان، یان کۆبیش دوای دیداری لەگەڵ وەزیری ناوخۆی لوبنان، ریا حەسەن تویتێکی بڵاوکردەوە.

یان کۆبیش نووسیوویەتی: ''بەکارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەرانی لوبنان، مایەی قبوڵکردن نییە و دەبێت رێکاری پێویست بگیڕێتەر بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت لە داهاتوودا، پێشێلکاریی لە لوبنان ئەنجام بدرێت''.

رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەککرتووەکان لە لوبنان، یان کۆبیش جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە گیانی رۆژنامەوانان لە خۆپیشاندانەکانی لوبناندا پارێزراوبێت و هەروەها گرنگە بەکارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەرانی لوبنان رابگیرێن.

یان کۆبیش رخنەی لە سیاسەتمەدارانی لوبنان گرت لەوەی هەوڵێک نادەن کە خەریکە بە بەرچاویانەوە  ئابووری وڵآتەکەیان دەروخێت.

دوو رۆژ لەمەوبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، داوا لە خۆپیشاندەرانی لوبنان کرابوو کە دەست بە مانگرتنی مەدەنی بکەن بە هۆی ئەوەی تا ئێستا حکوومەتی تەکنۆکرات پێکنەهێندراوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×