قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: سبەینێ دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت
  2020-01-18       564       

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، ''سبەینێ لە گەڕەكەكانی شۆڕش و سەنگاو دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت''.

ئاوێنه‌: قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا، دەڵێت، ئاگاداری دانیشتوانی شارەدێی شۆڕش و سەنگاو دەكەینەوە سبەینێ لە گەڕەكەكانیان نەوت دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی نەوت بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەبێت، كە ساڵی ڕابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە و بە كۆدی ۲۸۰ دەدرێت، بڕی نەوتەكە ۲۱٦ لیترە و ٤٦ هەزار دینار لە هاووڵاتی وەردەگیرێت، پێداویستیەكانی وەرگرتنی نەوت بریتیە لە (كارتی نەوت و هەویە یان كارتی نیشتیمانی).

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان، تا یەك هاووڵاتی لە سنورەكەیان بمێنێت، كە نەوتی وەرنەگرتبێت هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی نەوت بەردەوام دەبێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×