2020-01-19   621     
خۆپیشاندەران لە نەجەف بارەگای کەتائیبی حزبوڵڵایان سووتاند و دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی شارەکەیان داخست.
ئاوێنه: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی عێراق بەردەوامن و لە شاری نەجەف خۆپیشاندەران، بارەگای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقیان بە تەواوی سووتاند، کە دەکەوێتە نزیک پردی ئیسکان، هاوکات سەدان خۆپیشاندەری دیکەی شارەکە، دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی شارەکەیان داخست و تایەیان لەسەر شەقامەکان سووتاند، بەشێکی دیکە لە خۆپیشاندەرانیش، دەرگای ژماریەکی زۆری فەرمانگە حکومییەکانیان داخست، تا رێگری لە دەوامی فەرمانبەران بکەن.
بە پێی زانیارییەكان شەوی رابردوو بارەگای حزبوڵڵا لە شاری نەجەف سوتێندراوە، لەو بارەوە چالاكوانانی خۆپیشاندەران ئاشكرایانكرد كە هیچ خۆپیشاندەرێك لەو ناوەدا نییە و هۆكاری سوتانەكە و كێ لە پشتییەوەیەتی نازانن.
بەر لە كۆتایی ئەو مۆڵەتەی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانەكاندا دیاریانكردووە بۆ دانانی سەرۆكوەزیرانی نوێ، نزیكە لە كۆتایی و بەر لەو وادەیەش دۆخەكە بەرەو هەڵكشان دەچێت.