شەوی رابردوو لە روداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سەیدسادق-هەڵەبجە دوو کەس بوونە قوربانی.
ئاوێنه: بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو لەسەر رێگای نێوان سەیدسادق-هەڵەبجە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاتڕۆڵ و ئۆپڵ پێکیاندا داوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر بەهۆی رووداوەکەوە کەسێکی دیکە بە سەختی بریندار بووە.