2020-01-19   1355     
ماوه‌یه‌كه میدیاكانی ئه‌مریكا به‌گشتی مێژووی سه‌رده‌می ره‌زا شا هه‌ڵه‌ده‌نه‌وه، باسی سه‌رده‌می حوكمی ئه‌و و ته‌نانه‌ت پێش ئه‌ویش ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت پێگه‌ی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند گرته‌ی ڤیدیۆی خۆشگوزه‌رانی و مێژووی سه‌رده‌می شا-ی هێنابۆوه و به‌سه‌رده‌می ئازادی ئێرانی خستبووه‌ڕوو.
ئاوێنه - لوقمان غه‌فوور: له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نیویۆرك تایمز رێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له ژێر تایتلی (25 فۆتۆ كه پیشانی ئه‌دات چۆن شوڕشی 1979 ئێران گۆڕدرا بۆ كۆماری ئیسلامی).
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه له‌سه‌رده‌می شا-ی ئێران‌دا كه پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران 1979، حوكمی شا دیكتاتۆریه‌تیه‌كه‌ی وه‌ها بوو كه سه‌ركوتی هه‌موو هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌كرد و رێگری له ئازادی سیاسی ده‌كرد. به‌ڵام هانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌دا كه پاڵپشتی نوێگه‌ری عه‌لمانییه‌ت بكات رووه و ئاراسته‌ی خۆرئاوا. كه تا ئه‌وپه‌ڕی رێگه‌ی ده‌دا به ئازادی كه‌ڵچه‌ر.
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمی شا-دا، ئابوری ئێران گه‌شه و فراوان بوو، فرسه‌تی خوێندنی باڵا گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه دی. كه‌متر خوویدایه پڕ چه‌ككردن. ئێران به هاوپه‌یمانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا ئه‌بژێردرا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌هێزی شا وایكرد كه‌رتی پیشه‌سازی گه‌وه‌ر وڵاته‌كه بگرێته‌وه. به‌لام رێوشوێنه داپلۆسێنه‌ره‌كانی شا به‌شێوه‌یه‌ك زیادیكرد كه له دوا وێستگه به شۆڕشێكی ئابڕووبه‌رانه جێی پێ لێژبێت و لاببرێت.
له‌ماوه‌ی 40 ساڵی حوكمی شا (1941-1979)، گۆڕانی زۆر رویداوه هه‌روه‌ك نزیك 40 ساڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كه نه‌هامه‌تی زۆری چێشتووه خه‌ڵكی ئێران.
له ریپۆرتاژه وێنه‌ییه‌كه‌دا 4 وێنه‌م هه‌ڵبژاردووه به‌پێی ژماره راڤه‌ی وێنه‌كانم كردووه:
1-محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی و له‌گه‌ڵ ژنی یه‌كه‌می شاژن (فه‌وزیه فوئاد)، منداڵه‌كه‌یان (شاناز)، ساڵی 1942 له قه‌سری شا.
2-سوره‌یا ئه‌سفه‌ندیاری به‌ختیاری خێزانی دووه‌می شا كه له‌لایه‌ن دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی به‌ناوبانگی ئیتالی ئه‌میلۆ شۆبرس، كه جلی بۆ رێكخستووه له رۆما-ئیتالیا ساڵی 1953.
3- محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی و سوره‌یا ئه‌سفه‌ندیاری به‌ختیاری له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وینستن چرچل ساڵی 1952 پێشوازیان لێكراوه.