پێنج سەرکردەی ناسراوی عێراق دەخرێنە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا
  2020-01-19       3510       

پێنج سەرکردەی ناسراوی عێراق بەهۆی چەند تۆمەتێکەوە، دەخرێنە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەکان، ئەو سەرکردە عێراقییانە بە تۆمەتی لادان لە بنەما دیموکراتییەکان، تێکدانی سەقامگیری، پێشێڵکاریی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ، گەندەڵی و بوونی پەیوەندیی بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دەخرێنە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەمریکا ناوی سەرکردەکانی خستووەتە ناو لیستی رەش و بە نیازە سزایان بەسەردا بسەپێنێت.

ئەو سەرکردانەی سزاکان دەیانگرێتەوە (زانیاریی میدیایی):

- نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

- فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی

- هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق)

- حاکم زاملی، سەرکردە لە میلیشیای سوپای مەهدیی سەر بە رەوتی سەدر

- شبل زەیدی، ئەمینداری میلیشیای کەتیبەکانی ئیمام عەلی
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×