ناوی دەرچوان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بڵاوكرایەوە
  2020-01-19       1970       

بە ئامادەبونی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان تیروپشک بۆ ئەو کەسانە ئەنجامدرا کە ئەمساڵ بەنیازی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجن.

ئاوێنە: شێخ قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند ''بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و ٨٠٠ کەس سەفەری حەج دەکەن و نزیکەی سێ ھەزار ناویش وەک یەدەگ رادەکێشرێت''.

وتیشی، لە کۆی زیاتر لە ٧٢ ھەزار فۆڕم کە لە ساڵی ٢٠١٧ پێشکەش کرابون، تیروپشک بۆ چوار هەزار و ٣٦٩ کەس ئەنجامدرا، ئەوەی دمێنێتەوە لەو ٤٣١ کەسە ١٠٠ کەسیان دەدرێت بە وارسی شەھیدان، ١٠٤ کەسیش بۆ کۆمپانیاکان، ٢٥ کەسیش دواخستنی ساڵی رابردوە و ئەوانی دیکەیش بۆ لیژنەکانە.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتیشی، ''ھەر ھاوڵاتییەک حەجی کردبێت، بە هیچ شێوەیەک ئەمساڵ ناتوانێت حەج بکاتەوە، پڕۆسەی دواخستن بەھیچ شێوەیەک نییە، بۆ ئەوەی ساڵێکی دیکە بڕوات، پڕۆسەکە تەنھا بۆ یەک ساڵە و لەوانەیە ساڵێکی دیکە بەشێوەیەکی دیکە تیروپشکەکە ئەنجام بدرێت، پڕۆسەی تەنازولکردن لە چەند حاڵەتێکدا بونی ھەیە ئەویش ئەگەر یەکێک کۆچی دوایی کردبێت لەم حاڵەتەشدا تەنھا باوک و دایک و ھاوسەرەکەی دەتوانن بچنە شوێنی، ھەروەھا خوشک و برا بۆ یەکتر و کوڕ و کچ بۆ دایک و باوکیان."

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە ناویان دەرچوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.

لەم لینكانەی خوارەوە كلیك بكە بۆ بینینی ناوەكان لەسەر ئاستی پارێزگاو ناوچەكان:

هەولێر

سلێمانی

دهۆك

هەڵەبجە

گەرمیان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×