نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ترەمپ لە داڤۆس كۆدەبێتەوە
  2020-01-19       850       

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابوریی جیهانیی داڤۆسدا كە رۆژانی 21 تا 24ی ئەم مانگە بەڕێوەچێت، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكاندا كۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ داوه‌تێكى فه‌رمى به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابوريى جيهانيى داڤۆسدا ده‌كات كه‌ ڕۆژانى 21 تا 24ى ئه‌م مانگه‌ له‌ يادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تيايدا به‌ ناونيشانى لەپێناو جیھانێکی یەکگرتوی گەشەسەندوی بەردەوامدا، تيشك ده‌خرێته‌ سه‌ر پرسه‌ جيهانييه‌كانى تايبه‌ت به‌ ئابورى و سياسه‌ت و ئاسايش و سه‌قامگيرى.

بەگوێرەی بەراگەیەندراوەكە، له‌ميانى به‌شداريكردنيدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان و ژماره‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه‌.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى پرسه‌ هه‌رێمى و جيهانييه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.

هه‌ر له‌ ميانى به‌شداريكردنيدا، نێچيرڤان بارزانی له‌ دانیشتنێکی داڤۆسدا به‌ ناونيشانى “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير” قسه‌ ده‌کات و تيايدا لێكه‌وته‌ درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه‌‌ به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌ كه‌ بونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچه‌يى باس ده‌كرێن و تيشك ده‌خرێته‌ سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له‌ كه‌نداو، عێراق و سوريا.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×