سەدر داوادەكات حەشدی شەعبی تێكەڵ بە روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران نەكرێت
  2020-01-19       763       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا لەدەسەڵاتدارانی عێراق دەكات جیاوازی بكات لەنێوان خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و ئەوانەی لە یاسا دەرچون و هەروەها داواش دەكات حەشدی شەعبی تێكەڵ بە روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران نەكرێت و پەلەش بكرێت لە دیاریكردنی كاندیدێكی مشتومڕهەڵنەگر بلۆ سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، لەتویتێكدا لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ یەكشەممەی بەغداو چەند شارێكی دیكەی خواروی عێراق رایگەیاند"رێز لە بڕیاری بەرزكردنەوەی ئاستی خۆپیشاندانەكان لەلایەن شۆڕشگێرانەوە دەگرم، خوازیارم پابەندبن بە شێوازی ئاشتیانەوەو زیان بە ئاسایشی خەڵك نەگەیەنن و وڵات روبەڕوی شەڕێكی ناوخۆیی ماڵوێرانكەر نەكەنەوە."

وتوشیەتی"رێز لە بڕیاری حكومەت(ئەگەر هەبێت) دەگرم بۆ روبەڕوبونەوەی دەرچوان لە یاساو روبەڕوبونەوەی كردەوە گێرەشێوێنەكان، بەڵام دەبێت جیاوازی بكرێت لەنێوان خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و دەرچوان لە یاسادا...هەروەك دەبێت حەشدی شەعبی تێكەڵ بە روبەڕوبونەوەیان نەكرێت چونكە ئەوە بۆ سومعەی هێزەكانی حەشدی شەعبی خراپە."

سەدر جەختیشی لەسەر پەلەكردن لە دیاریكردنی كاندیدێكی مشتومڕهەڵنەگر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و پێشكەشكردنی بە سەرۆك كۆمار كردۆتەوە بۆ ئەوەی رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت.

وتوشیەتی"ئەی سیاسییەكان بەسە دەستدەستی پێكردن و بەسە ناكۆكی لەپێناو دەستكەوتەكانتاندا، گەلەكەتان و عێراقەكەتان لە مەترسیدایە."

ئەمڕۆ لەگەڵ نزیكبونەوەی كۆتایی "وادەی ناسریە"دا كە سبەی كۆتایی دێت، لە بەغداو چەند شارێكی دیكەی ناوەڕاست و باشوری عێراق خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیان پێكردەوە كە تا ئێستاش بەردەوامن.

لە بەغدا رێگەی "محەمەد قاسم" لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیراوەو لە شاری نەجەفیش بەگرتنی رێگە سەرەكییەكان هاتوچۆ پەكخراوەو لە پارێزگای دیوانیەش بەڕێوەبەرایەتی كارەباو فەرمانگەی بەرهەمە نەوتییەكان داخراون ئەوەش وێڕای داخستنی رێگەی كەربەلاو نەجەف و داخستنی فەرمانگەی باجەكان لە كەربەلاو هەروەها داخستنی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لەو شارە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×