سەرۆکی نەوەی نوێ ماوەی 48 كاتژمێر دەدات بە"سیروان بابان‌و دیاری ئەنوەرو مەم بورهان قانع"
  2020-01-20       2749       

سەرۆكی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" ئەگەر تا 48 كاتژمێری دیكە سەرجەم پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ فۆرمی رەتكردنەوەی موچەی خانەنشینی پڕ نەكەنەوە، دەردەكرێن"، لە ٧ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ چواریان فۆرمیان پڕ کردوەتەوەو ٣ پەرلەمانتاریش تا ئێستا پڕیان نەکردوەتەوە کە هەریەل لە"سیروان بابان‌و دیاری ئەنوەرو مەم بورهان قانع"ن".

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ دووشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "جوڵانەوەو فراكسیۆنەكەمان بەفەرمی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی رەتكردوەو چوار ئەندامی فراكسیۆنەكەشمان بەفەرمی داوایان لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ پڕ كردنەوەی فۆڕمی رەتكردنەوەی خانەنشینی". 

سێ پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ "سیروان بابان و دیاری ئەنوەر و مەم بورهان قانع" بەفەرمی موچەی خانەنشینیان رەتنەكردووەتەوە، شاسوار وتی" ئەگەر لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی فۆرم پڕ نەكەنەوەو خانەنشینی رەت نەكەنەوە، لە فراكسیۆن و جوڵانەوەكە دەریدەكەین".

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر پەرلەمانتاری نەوەی نوێ "شادی نەوزاد" بەهۆی ئەوەی دەنگی بەیاسای چاکسازی دا، جوڵانەوەکە لەریزەکانی دوری خستەوە.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×