دادگای فیدراڵی: هیچ بڕیارێکمان دەریارەی دەرچون یا مانەوەی هێزە بیانییەکان لەعێراق دەرنەکردوە
  2020-01-20       911       

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكیان سەبارەت بە دەرچون یان مانەوەی هێزە بیانییەكان لەعێراق دەركردبێت.

ئاوێنە: ئیاس ساموك، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"دادگای باڵای فیدراڵی هیچ بڕیارێكی سەبارەت بە دەرچون یان مانەوەی هێزە بیانییەكان لەعێراق دەرنەكردوە."

رۆژی 5ی ئەم مانگەو دو رۆژ دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەهێرشێكی ئەمریكا لە بەغدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبڕیارێكدا حكومەتی عێراقی پابەندكرد بە كۆتاییهێنان بە هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عێراق ئەوەش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە كوشتنی ئەو فەرماندە عێراق و ئێرانییە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە.

بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆچونی جیای لەنێوان سەركردە عێراقییەكاندا دروستكردوە، بەشێك پێیانوایە بڕیارەكە حكومەت پابەندناكات بە جێبەجێكردنییەوەو بەشێكیش بەپێچەوانەوە دەیبینن، ئەوەش وێڕای ئەوەی كە كورد و بەشێكی زۆر لە سوننەكان ئامادەی ئەو دانیشتنەی ئەنجومەنی نوێنەران نەبون كە بڕیارەكەی تێدا پەسەندكرا.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×