پەرلەمانتارێكی پارتی موچەی خانەنشینی رەتكردەوە
  2020-01-20       2492       

سەروان هەركی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە داواكارییەكدا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان موچەی خانەنشینی رەتدەكاتەوە.

ئاوێنە: لە داواكارییەكەیدا كە دوێنێ یەكشەممە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردوە، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی وتویەتی"من وەك ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاگاداری بەڕێزتان دەكەوە كە موچەی خانەنشینی رەتدەكەمەوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو كارە بە "ئەركێكی ویژدانی سەرشانی بەرامبەر بە پێشمەرگەو خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و دڵسۆزانی گەل و نیشتمان" دەزانێت.

بەپێی بڕگەی چوار لە ماددەی حەوتی یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچەو دەرماڵەو ئیمتیازاتەكانی دیكە كە رۆژیی ئەم مانگە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا، پەرلەمانتاران دەتوان موچەی خانەنشینی رەتبكەنەوەو خانەنشین نەبن.

تا ئێستا چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان موچەی خانەنشینیان رەتكردۆتەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×