رەوەندی کورد داوای داخستنی "مزگەوتی ئیمام عەلی" دەکەن لەهامبۆرگ
  2020-01-20       1397       
مزگەوتی ئیمام عەلی لەهامبۆرگ

رەوەندی کورد لەئەڵمانیا داوای داخستنی "مزگەوتی ئیمام عەلی" لەدادگای هامبۆرگ دەکەن‌و دەڵێن "کار بۆ ئتیلاعاتی ئێران دەکات".

 

ئاوێنە: بەڕێوەبەری سەنتەری کۆمەڵگەی کورد، عەلی ئیتان تەبرق سكاڵایەکی یاسایی لەدژی "مزگەوتی ئیمام عەلی" تۆمار کردوە بەو پێیەی روپۆشی چالاکییە "تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە"و گیانی تێکۆشەرانی کورد لەئەڵمانیا دەخاتە مەترسییەوە.

لەسکاڵاکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "مزگەوتی ئیمام عەلی" شوێنی کۆبونەوەو پیلاندانانی "تیرۆریستانی سەر بەئیتلاعاتی ئێرانە".

سكاڵاکە رادەستی دادگای هامبۆرگ کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ رێوشوێنێک نەگیراوەتە بەرو وەڵامی سکاڵاکار نەدراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×