سلێمانی؛ لەڕوداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستداو سیانی دیكەش برینداربون
  2020-01-20       1192       

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی تەكیە-بازیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی، سێ كەس گیانیان لەدەستداو سێ كەسی دیكەش برینداربون كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

ئاوێنە: رادیۆ ئێف ئێم، ڕادیۆی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی نێوان تەكیە- بازیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی (بارهەڵگر لەجۆری ترێلەو ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لەجۆری نیسان سەنی)دا رویدا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەگوێرەی زانیاریەكان ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە بەئاڕاستەی سلێمانی رۆیشتوەو كۆنترۆڵی لەدەستداوەو چۆتە سەر سایدی بەرامبەر، بەوهۆیەوە پێكدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلی نیسان سەنییەكە دروستبوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، لەئەنجامی ئەو روداوە، سێ كەس لەسەرنشینی ئۆتۆمبێلی نیسان سەنییەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ كەسی دیكەش برینداربون كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×