2020-01-21   3173     
لایەنگرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی خورماتوو، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
ئاوێنه: ئه‌رسه‌لان عه‌لى داودى، به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارۆچکەی خورماتوو، به میدیایه‌کی حیزبه‌که‌ی ڕاگه‌یاندوه، ''کاتژمێر 5.30ی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشەممە 21/1/2020، سالار سابیر زه‌نگه‌نه کە لایەنگرێکی پارتییە و هاوکات پاسەوانی تایبەتیی خۆیەتی، له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له گه‌ڕه‌كى ڕزگاریی قه‌زاى خورماتوو له لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه شه‌هید كرا".
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سالار کاتێک چووەتە حەوشەی ماڵەکەی، تەقەی لێکراوە و کوژراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه ''لە کاتی ڕووداوەکەدا هاوسەر و منداڵەکانی لە ماڵەوە بوون و کەسیان زیانیان بەر نەکەوتووە''.