٣ کەس بە تۆمەتی دزینی ٦٣ کیلۆگرام زێڕ دەستگیر کران
  2020-01-21       1221       
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد کە چەند کەسێکیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزی دەستگیر کردووە.

ئاوێنە: لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد کە ژمارەی تۆمەتبارەکان ٣ کەس بووە و بە تۆمەتی دزینی ٦٣ کیلۆگرام زێڕ دەسگیر کراون.

تیم و مەفرەزەکانی پۆلیسی بەغداد کە چواردەوری ناوچەی کازمییەیان کۆنترۆڵ کردبوو لە بەغدادی پایتەخت، توانییان لەماوە کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر هەرسێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانی خۆیاندا ناوە و ئەو بڕە زێرەش کە بەهاکەی زیاد لە ٣ ملیۆن دۆلارە، لەلایەن پۆلیسی بەغدادەوە گەڕیندراوەتە دەست خاوەنەکەی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×