غەسان سەلامە: ئەردۆغان چەکداری بەکرێگیراوی ناردوە بۆ لیبیاو دەبێت لێپێچینەوەی لێبکرێت
  2020-01-21       917       

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری لیبیا، غەسان سەلامە رایگەیاند "ئێستا بەڵگەم ئەوەم لایە ئەردۆغانی لەسەر سزا بدرێت‌و لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت لەبەرئەوەی چەکداری بەکرێگیراوی ناردوە بۆ لیبییا".

 

ئاوێنە: غەسان سەلامە رایگەیاند "سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبەندی ٥ی بەیاننامەی کۆنگرەی بەرلین-دا وەک بەشداربوانی دیکە بەڵێنی داوە کە چەکداری بەکریگیراو نەنێرێت بۆ لیبییاو دەست وەرنەداتە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەوە، ئەم پەیپەرە ئیمزا کراوەم لایە بەئیمزای ئەردۆغان خۆی‌و دەتوانم لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەم لەسەر ئەوەی پابەند نەبوە بەو بەڵێننامەیەوە".

راشیگەیاند "٢٠٠٠ چەکداری سوری بەپشتیوانی تورکیاو بەچاودێری‌و رێنمایی راوێژکارانی سەربازیی‌و هەواڵگری تورکیا رەوانەی لیبییا کراون".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×