یەکێتی ئەوروپا لیستێکی ئامادە کردووە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا
  2020-01-21       1965       
یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند سزا دەسەپێنێت بەسەر تورکیادا لەبەر دەرهێنانی گاز لە دەریایی ناوەڕاست هەروەها ڕایگەیاند لیستێکیان ئامادە کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە و کار لەسەر زیاد کردنی خەڵکی تر دەکەن بۆ ئەو لیستە.

ئاوێنه‌: نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ پەیوەندیەکانی دەرەوە و ئەمنیەت جۆسێپ بۆرێل ڕایگەیاند  لیستی چەند ناوێکیان ئامادە کردووە بۆ سزادانی تورکیا لەسەر دەرهێنانی گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست بە نایاسایی. 

بەپێی زانیاریەکانی یۆرۆ نیوس جۆسێپ بۆرێل لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەکانی ئەوروپا لە بروکسڵ وتی ''وەزارەتی دەرەوەی قوبڕس زانیاری پێداین لەسەر دەرهێنانی گازی سروشتی لە لایەن تورکیاوە. چاوڕوانی تەواو بوونی لیستی  ناوی ئەو کەسانە دەکەین کە یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت سزایان بدات. هەروەها ناوی هەندێک لەوانەی دەزانین کە لە لیستەکەدا دەبن''. بۆرێل هیچ زانیاریەکی بڵاو نەکردەوە لەسەر ئەوەی کەی لیستەکە ئامادە دەبێت.

لەدوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی بەرلین کۆتایی هات وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی لیبیا داوایان کرد ئاشتی هەتاهەتایی لە ناوچەکە هەرافەم بێت. بۆرێل وتی ''ئەمڕۆ باسی ئەوەمان کرد کە یەکێتی ئەروپا دەتوانێت چی بکات بۆ دەستبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکە. باسی چەند سیناریۆی جۆراوجۆرمان کرد. هەروەها باسمان لە هێزە چەکداریەکان کرد. ئەمە ئاگربەستێکی کاتییە و دەبێت بگەین بە ئاگربەستی هەتایی''.

بۆرێل وتی یەکێتی ئەوروپا ڕۆڵێکی گەورەی دەبێت لە چارەسەرکردنی بارودۆخی ناوخۆیی لیبیا و وتی ''رێککەوتنێک بەستراوە لەسەر ئاستی ستراتیجی. هەروەها پلانەی ئەوەمان هەیە کۆبوونەویەکی تر بکرێت لە ٢٣ی مارت. هیوادارین ئەو کۆبوونەویەش وەک کۆبوونەکەی بەرلین سەرکەوتوو بێت''. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×